ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێر پێش ئێستا سپای پاسداران بە هاویشتنی دەیان درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئێرانیش هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی فەرمی ئە وهێرشە هاتنە سەر شەقامەکان و کەوتنە هەڵپەڕکێ و سەما.
لە شارەکانی تەبرێز، ورمێ، ئیسفەهان، ئەردەبێڵ، بووشێهر،مەشهەد، بجنوورد، ئەهواز، زەنجان، شیراز، وەزوێن، قوم، کرمان، کرماشان، گورگان، فوومەن، لوڕستان، مازەندەران، و ئەراک بە وتنەوەی دروشم لە دژی ئیسرائیل پاڵپشتی خۆیان لە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و هەڵپەڕکێ و شاییان کرد..
Your Comment